ئەو پرسیارانە زورکەس لە خۆیانی دەکەن، بەڵام ترسیان هەیە وڵامی «بەڵێ» پێبدەن
هێندەک لە ئێمە، ئەو باوەرەمان هەیە فێمیڕیزم ژن پرستانە و نابەرابەری خوازە، بەتایبەت لە ناو کۆمەڵگای ئێمە کە زور بە کەمی باسی لێدەکرێت، ئەگەر باڕەرمان بە مافی ژنانیش هەبێت خۆمان لە فێمینیست بوون لادەدەین
یەکسانی بەو مانایەیە کە ژن بە هۆی ژن بۆنی مافی پێ شل نەکرێت هەر وەک ئەوەی کە باوەڕمەندان بە ئاینەکانی دی، نابێت مافی پێ شێل بکرێت یا هێندەک هەلیان بۆ نەڕەخسێت، بۆ نەتەوە و بیرە جیاوازەکانیش بە هەمان شێوە، ئێمەی کورد کە نابەرابەریمان زور بینیوە، دەبێت زورتر بۆ یەکسانی هەوڵ بدەین. یەکسانی بەو مانایە نێ کە ژن دەبێت هەر ئیش پیاوان بکات، هەڵبەت ئەگەر بیهەوێت دەبێت ڕێگەی پێبدرێت، هەر وەک چون کەم ئەندامەک دەبێت مافی ئیش کردن و ژیانەکی ئاسایی بۆ دابین بکرێت.
ئەگەر باەڕتان بەوەی هەیە کە ژن مرۆڤه ئێوەش فێمینیستن، هەڵبەت لەوانەی بە بێ دەنگی، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین پێش ئەو چەمکە ناڕاستان بگرین کە دەڵەت ژن توانایی هەموو شتەکی نیە، هەموومان دەزانیین کە نموونە زورن بۆ ڕەتکردنەوەی، ئەگەر تاکۆ هێشتاکە دە مێژوو دا ژنان هاو شێوەی پیاوەکان شۆنەواریان نیە، هۆیەکەی ئەوەی بە درێژای مێژوو مافی پێشێل کراوە یا دەسکەوتەکانیان بە ناوی پیاوان نوسراوە، مافی ژنان پێچەوانەی مافی پیاوان نێ، هاوتەریب و تەواوکەری یەکترین. ژن بەرهەم نێت دەبێت رێژی لێبگیرێت وەک مرۆڤ.
ئەم ماڵپەڕە لە ڕۆژی جیهانی ژن لە ساڵی ٢٠٢٠ بەکەڵک وەرگرتن لە ماڵپەرە AmIAFeminist.ir وەدی هاتۆ تا هەنگاوەکی چوکە بێت بۆ یەکسانی. کۆدە وەرگێردراوەکی لێرە دەست دەکەوێت ئەگەر ویستان دەتوانن بەکاری بێنن دیزاین سەرتایی لە لایان جادی گوڕین و بەکوردی کردن لە لایان فەرشاد